2018/06/30

چۆنیەتی دانانی ویندۆز لەسەر فلاش میمۆری بۆ فۆرماتکردنی کۆمپیوتەر

بە شێوەیەکی ئاسایی کۆمپیوتەری ھەریەک لە بەکارھێنەران ھەندێک جار  پێویستی بە فۆرمات دەبێت، بە ڵام زۆرجار بەکارھێەران توشی کێشەی لەکار کەوتنی دیسکی کۆمپیوتەرەکانیان یان ڤایرۆس دەبنەوە ئەوەش دەبێتەوە ھۆی ئەوەی کەوا    پیویستی بە فۆرماتکردنی کۆمپیوتەرەکە بێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ بابەتێکمان بۆ ئامادەکردوون بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان ھەر ویندۆزێک بمانەوێت بیخەنە سەر فلاش میمۆری.



بەر لەوەی کار لەسەر پڕۆگرامەکە و فلاش میمۆریەکەمان بکەین وا پێویستە سەرەتا هەر ویندۆزێکمان دەوێت بە شێوەی فایلی ISO دایبەزێنینە سەر کۆمپیوتەرەکانمان بۆیە ئێمە لێرە ماڵپەڕی Softlay.net پێدەناسێن کە دەیان جۆری ویندۆزی جۆراو جۆری لە خۆ گرتوە و کۆیکردۆتەوە بۆمان بۆیە ئێمەش لێرەدا لینکی ویندۆز ٧ و ١٠ بۆ داناون بە هەردوو جۆری ٣٢ بت و ٦٤ بت گەر .رامی کۆپیوتەرەکە ٢ گێگایە یان کەمترە ٣٢ بت بەکار بهێنە – گەر رامی کۆمپیوتەرەکە زیاترە لە ٢ گێگا ٦٤ بت بەکاربهێنە



 سەرەتا پرۆگرامه‌که‌ دادەبەزێه‌ لێره‌ کلیک بکە بۆ داگرتنی لەماڵپەری فەرمی پڕۆگرامەکە
دواتر ھەڵبژاردنەکان بەم شێوەیەی ھەڵ دەبژێرین کە لەم وێنەیەی خوارەوە بۆمان هەڵبژاردون.
لە ژمارە ٣ ویندۆزەکەمان کە پێشتر دامان بەزاندۆتە سەر کۆمپیوتەرەکەمان دیاری دەکەین لە ناو کۆمپیوتەرەکەمان لە کوێ یە.
لە ژمارە ٤ کلیک دەکەینە سەر ستارت و کەمێک چاوەڕوان دەکەین تا بە سەرکەوتووی فلاشەکەمان بۆ دەکاتە و بووت و دەبێتە فلاشێک بۆ فۆرماتکردنەوەی کۆمپیوتەرەکانمان.


دوای داگرتنی ستارت لە قۆناغی ٤ کەمێک دەوەستین تا پڕۆگرامەکە فلاشەکەمان بۆ دەکاتە فلاشێکی بوت کەوا بتوانین کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەین.