2018/07/27

کۆمه‌ڵێک له‌ چیرۆکه‌کانی سه‌ردار خۆشناو

بوومەلەرزە
               سەردارخۆشناو
          شەقڵاوە  18/3/2003      
                                                         
ئەو بەیانییەی مامۆستا (جەلال)م بینی دوایین جاربوو وەك هەردەمەو بەیانێك لەسەرگردی سۆرك دەهاتەخوارەوە كەبەسەر ماڵی ئێمەدا دەروانێ‌، هەردوو منداڵەكەشی جانتاكانیان لەپشت و بەدوایەوە دەرۆیشتن،چاو لێ‌ بوو كە پێی گوتن وەرنە تەنیشتمەوە خۆ من هێدی دەرۆم،ئەوە بۆ بەجێماون، لەخوارگردەكەش كاك محەمەدی مام سمایلی، تراكتۆرەكەی لەگاز پاك دەكردەوە، هەرچەندە ئەو وا راهاتبوو دەبوایە لەگەڵ دەنگی مەلای سپێدان لەسەركاربووایە، پێدەچوو ئەو رۆژەگفتی بەكەس نەدابێ‌ زەوییان بۆ بكێڵێ‌

ئیدی دواترلەگەڵ كاك ئازادی مام خدری عارەبانەكەیان لەتراكتۆرەكە قایم كرد،لەو كەین وبەینەدا تۆزێك دامام و رامام هەر لەبەر خۆمەوە گوتم كاك محەمەدیش ناهەق نەبوو وەكو هەر هەموو خەڵكی ئەویش بەدەست چاوەروانیی شەڕێكی قورس هەراسان ببوو،سەلیقەی كاروكەسابەتیشی نەمابوو،كەچی مامۆستا جەلال تادوایین چركەی زەنگی وانە وتنەوە، قوتابخانەو قوتابی و پۆلەكانی جێ نەهێشت، دیاربوو ئەو رۆژە لەگەڵ رۆژانی پێشوو زووتر لەماڵ هاتبووە دەرەوە و قژی جوانتر داهێنابوو،پێڵاوەكەشی دەبریقایەوە، بەچاكەت وپانتۆڵە ئوتوكراوەكەی وای نیشانی خەڵكی دەدا شەڕ نابێ‌ و باراكەش ئارامە...
با لاتان شاراوەنەبێ‌ و لەگەڵ خۆتان منجەمنجی ئەو پرسیارە سەرقاڵتان نەكات بڵێن ئەو مامۆستا جەلالە كێیە كە من باسی لێوە دەكەم، هەقتانە،مامۆستاجەلال پیاوێكی چوار شانەی رێك و پۆشتە،كاتی خۆی بەناچاری بۆتە سەرباز و لەیەكێ‌ لەشەڕەكانی

2018/06/30

چۆنیەتی دانانی ویندۆز لەسەر فلاش میمۆری بۆ فۆرماتکردنی کۆمپیوتەر

بە شێوەیەکی ئاسایی کۆمپیوتەری ھەریەک لە بەکارھێنەران ھەندێک جار  پێویستی بە فۆرمات دەبێت، بە ڵام زۆرجار بەکارھێەران توشی کێشەی لەکار کەوتنی دیسکی کۆمپیوتەرەکانیان یان ڤایرۆس دەبنەوە ئەوەش دەبێتەوە ھۆی ئەوەی کەوا    پیویستی بە فۆرماتکردنی کۆمپیوتەرەکە بێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ بابەتێکمان بۆ ئامادەکردوون بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان ھەر ویندۆزێک بمانەوێت بیخەنە سەر فلاش میمۆری.

2018/06/23

چۆنیەتی دۆزینەوە و دابەزاندنی ھەموو تەعریفێکی کۆمپیوتەرەکەت


کاتێک کۆمپوتەرەکانمان فۆڕمات دەکەین، یاخود کە سەرەتا دەیکڕین یاخوود کێشەیەکی تیادا دەبێت، دەبێت تەعریفی بەشەکانی بۆ بکەین تاوەکوو بە تەواوی کار بکات، بۆ نمونە تەعریفی شاشە، وایەرلێس ، بلوتوس ....ھتد. لەم کاتەشدا لەوانەیە زانیاری تەواومان نەبێت لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی تەعریفەکان بە ئاسانی، بۆیە لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە پرۆگرامێکی زۆر خێرا و سەرکەوتوو کە راستەخۆ کۆمپوتەرەکەت بۆ سکان دەکات و کامە تەعریفت کەم بێت بۆت دادەبەزێنێت زۆر بە ئاسانی

2018/06/17

بەم ڕێگەیە زۆربەی جۆری فایلەکانت بگۆڕە بۆ فایلی PDF و بە پێچەوانەشەوە

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا فایلی جۆری  " PDF " بەشێکە لە پێکهاتەی فایلەکانی ناو کۆمپیوتەر یاخود موبایلەکانمان، چونکە زۆربەی سەرچاوە زانستی و فێرکاری و ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبەکان بەشێوەی فایلی " PDF " بڵاوکراوەکانیان بڵاو دەکەنەوە لە پەیجەکانی وێب دا. بەکورتی توڵ و پرۆگرامەکانی تایبەت بە فایلی جۆری پی دی ئێف بونەتە پێویستیەکی تەواو بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان بەگشتی



بەم شێوەیە هەموو فایلێکی PDF بگۆڕە بەبێ بەکارهێنانی بەرنامە

فەلسەی دروستبونی فایلی جۆری پی دی ئێف دەگەڕێتەوە بۆ تێک نەچونی شكڵ و دیزاین فایلە تێکستیەکان لە کاتی هەڵگرتن و گواستنەوەیاندا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بێت یان هەر یەکەیەکی گواستنەوە داتا و زانیاریەکان، لەلایەکی ترەوە زۆر جار بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە فایلانە پێویستیان بەوەیە کە .گۆڕانکاری لە ناوەڕۆک و پێکهاتەی فایلەکەدا 
.بکەن، بۆ نمونە لابردنی لاپەڕەیەک لە لاپەڕەکانی فایلێکی جۆری پی دی ئێف





2018/06/14

دیوانی شەوی یەڵدا



شەوی یەڵدا

لەشەوێكی یەڵدایی ساردی
سەرخیابانێكی ئیسلامیدا
تەنیا تەنیا
بەرامبەر چرا رەنگ زەردە
لە خاچدراوەكاندا
سەرتاپا
لە بەرگی فریشتەیی و
رۆحی سپی بەفراوی
بووكی ئەو شەوە
تەنیایەی تۆ دەروانم
خۆ من ئەو شەوە
خەوبردەیەكی
بە ئازاری بێ سنووری ئەو دیووم
نێوان دیوی من و
دیوی تۆ
تەنها شووشەی چڵكنی دەستی سەرمای
زستانی پەنجەرەكانە
لێرە لەم مەملەكەتە نامۆیەدا
بەتیژی جاوانم
بەگەرمی هەناسەم

2018/06/02

وەسیەتنامەی گابریێل گارسیا مارکێز

 گابریێل گارسیا مارکێز زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ ھەموو دەیانەوێت لەلوتکەی چیا ژیان بکەن بەڵام ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا نەک خودی لوتکەی چیاکە کەخەونی پێوە دەبین. گەر خودا بخوازێ دەرفەت و ژیانێکی دیکە پێم ببەخشێ بەھەموو بوونم دەیقۆزمەوە، ڕەنگە ئەوە نەڵێم کەبیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیاییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کەدەیڵێم. ھەموو شتێک بەھای خۆی پێدەبەخشم وەک ئەوەنا کە ئەوشتە گوزارشت لەچی دەکات بەڵکو ئەوەی چ بایەخێکی ھەیە. کەم دەخەوم و خەو زۆر دەبینم ئەبێ ئاگامان لەوە بێت خولەکێک چاو لێک دەنێین واتە لەدەست چوونی «٦٠چرکە» لە ڕۆشنایی


2018/01/01

پایزە یاد

(پایزە یاد)

ئێستاكە تۆ ، لەمن وونی
 !منیش لە تۆ ، دوورو وونم
،پێوانەی رێگای نێوانمان جەند بستێكە
نەخۆزگەم دەستی پێت دەگات
 !نەدەنگت دەگاتە كنم
لە دیار ئاسمانی بەختی خۆم دانیشتوومە
،ئێشك گری باخی شەوم ، بەتاسەی تۆ
ووردە تروسكە دەچنم
تا هەڵهاتنی تۆگەش بێت ، منیش هەڵدێم
....من بەتیشكت....ڕیایی عەشق دادەكەنم
لە ژێر سێبەری یادێكت دانیشتوومە
....هەتا هەبیت , منیش هەمە
ئەگەر ژیانم دابەش بێ ، بۆ خۆشی و خەم
!...بەشێكی تۆی سێبەشی تری هەر خەمە
یەك یەك پەڕنامەی  تۆماری یادەكانت ، دەكەمەوە
مشتێك تاڵمووی بسكی تۆی تێدا ماوە
!بەبیرت دێ)
،گیانە ووتم: ڕۆژێ دادێت هەر تاڵێكی یادنامەیە
!(دەبێتە كۆلكە زێرینەی دەیەها شیعرو هۆنراوە
،ساڵێك دەمەو پاییزان بوو