2018/06/02

وەسیەتنامەی گابریێل گارسیا مارکێز

 گابریێل گارسیا مارکێز زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ ھەموو دەیانەوێت لەلوتکەی چیا ژیان بکەن بەڵام ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا نەک خودی لوتکەی چیاکە کەخەونی پێوە دەبین. گەر خودا بخوازێ دەرفەت و ژیانێکی دیکە پێم ببەخشێ بەھەموو بوونم دەیقۆزمەوە، ڕەنگە ئەوە نەڵێم کەبیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیاییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کەدەیڵێم. ھەموو شتێک بەھای خۆی پێدەبەخشم وەک ئەوەنا کە ئەوشتە گوزارشت لەچی دەکات بەڵکو ئەوەی چ بایەخێکی ھەیە. کەم دەخەوم و خەو زۆر دەبینم ئەبێ ئاگامان لەوە بێت خولەکێک چاو لێک دەنێین واتە لەدەست چوونی «٦٠چرکە» لە ڕۆشنایی



ئەڕۆم و رێدەکەم لەکاتێکدا ئەوانی تر وەستاون، بێدار دەبم کاتێک ئەوانی تر لەخەودان، گوێ دەگرم کاتێک ئەوانی تر قسە دەکەن. گەر خودا ژیانێکی ترم پێ ڕەوا ببینێ ئەو کاتە بەرگی زۆر سادە دەپۆشم و لەسەر زەوی بەڕووتی ڕادەکشێم، نەک ڕووتی جەستە بەڵکو بەعوریانی ڕۆحیشەوە ئەوە بۆ خەڵک دەسەلمێنم کەچەندە ھەڵەن کاتێک وابیر دەکەنەوە عاشق نابن کەپیر دەبن بێ ئەوەی ئاگایان لەوە بێت کەئەوان کاتێک پیردەبن کە لە عەشق دەکەون. گەر جارێکی تر دەرفەتم ھەبووایە باڵم دەبەخشی بەمناڵەکان، بەڵام لێیان دەگڕام خۆیان فێری پەرواز و فڕین بن، فێرم دەکردن مەرگ لەگەڵ پیریدا نایەت بەڵکو ھۆکاری لەبیرچوونە. ئەی مرۆڤ زۆر لەئێوەوە فێربووم، فێربووم کاتێک مناڵێکی ساوا بۆیەکەم جار دەستی بۆ باوکی درێژ دەکات ئەوا مانای ئەوەیە دەیەوێ بۆ ھەمیشە دەستی لەدەستی بەرنەدات، فێربووم مرۆڤ ئەتوانێ ڕێ بەخۆی بدات لەسەرەوە لەوی تر بڕوانێت، ئەمە تەنھا لەکاتێکدا بیەوێت ڕاستی بکاتەوە دوای ئەوەی کە کەوتووە. زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ بەڵام کەمیان کەڵم دەگرێ، لەبەرەوەی ئێستا من جانتاکەم ئەپێچمەوەو مالئاوی لە ژیان ئەکەم ھەمیشە ئەوە بلێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و، ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە گەر بمزانیایە ئەمە دواین جارە بە نوستوی ئەت بینم بە توندی لە باوەشم ئەگرتی و لە خودا ئەپاڕامەوە بمکا بە پاسەوانی ڕۆحت. گەر بمزانیایە ئەمە دواین ساتەکانە کە تیایا ئەتبینم خۆم ھەڵەو نا ئاگا ئەکرد کە تۆ ھەموو شتێک ئەزانی، لە بەرامبەرتا ڕا ئەوەستام و بە شرم و ترسەوە پێم ئەوتی "خۆشم دەوێی". ھەمیشە سبەینەێەک ھەیە، ژیان دەرفەتمان ئەداتی تا باشتر بژین، بەڵام ئەگەر ھەڵە نەبم ئەمە دواین رۆژی ژیانی منە خۆشم لەوە دێت پێت بڵێم " چەند خۆشمەوێی "، "ھەرگیز لەبیرت ناکەم"، چون سبەینی نادیارەو نازامنە چ بۆ گەنج و چ بۆ پیر رەنگە ئەمە دواین جار بێت ئەو کەسانە ئەبینمەوە کە خۆشمەوێن لەوە زیاتر چاوەرێ مەبە تا درەنگی نەکردووە، ھەر ئەمڕۆ بکەوە خۆت، رەنگە سبەینێ نەیەت ئەوکات لەسەر ئەمرۆ پەشیمان ئەبیتەوە کە کاتێ نەبوو بۆ پێکەنینێ‌ک، لە باوەش گرتنێک، ماچێک یان سەرقاڵ بووی تا دوا تەمەنای خۆت بدرکێنی ھەمیشە نزیکبە لە خۆشەویستانت بچرپێنە بە گوێیاندە کە تۆ پێویستت پێیانە خۆشت بوێن و گرنگیان پێ بدە لە کاتی خۆت بگرە پێیان بڵێی "لێت تێ ئەگەم،،بمبورە،،بە ئەرک نەبێ،،سوپاس" ھەم و پەیڤەکانی خۆشەویستی لە ئاستیانا بە دڵ دەر ببڕە لە بیری ئەوەیابن داوا لە خودا بکەن تا ھێزوو حیکمەتان پێ ببەخشی تھا بتوانن گوزارشت لە خۆشەویستیتان بکەن... ھەروەھا ئەوە بکەنە بەڵگە نەویستێک بۆ ھاورێ و دۆستانتان کە ئەوان چەندە بۆ ئێوە گرنگن. ھەمیشە ئەوە بڵێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە.