شەوی یەڵدا
لەشەوێكی یەڵدایی ساردی
سەرخیابانێكی ئیسلامی‌دا
تەنیا تەنیا
بەرامبەر چرا رەنگ زەردە
لە خاچدراوەكاندا
سەرتاپا
لە بەرگی فریشتەیی و
رۆحی سپی بەفراوی
بووكی ئەو شەوە
تەنیایەی تۆ دەروانم
خۆ من ئەو شەوە
خەوبردەیەكی
بە ئازاری بێ سنووری ئەو دیووم
نێوان دیوی من و
دیوی تۆ
تەنها شووشەی چڵكنی دەستی سەرمای
زستانی پەنجەرەكانە
لێرە لەم مەملەكەتە نامۆیەدا
بەتیژی جاوانم
تێر تێر
لە تابلۆی خەوكانی
پر حەزی تۆ دەروانم
ئەم تابلۆیەم
لار‌و
ئەژنۆ و
ئانیشكی چەماون
لەساتە وەختی خۆتدا
بەخەیاڵی دوور‌و
دیدەنی شیرینی من
دەئاڵێیتە نێو پێخەفی كَەرم و
سەرینێكی كۆش نەرم
هەندێ جاریش
لەگەرمەی
بەخەونی یاخیبوونت
لە جێژوانی تەنیایتدا
هەر بە تەنیا
دابراوەیت و
سەرمابردەی
رەشەبای درزی پەنجەرەكانی
پەنجەركانیشت
لە پەنجەرەكانی لای من ناچن
تا من
دەستی خۆزگەی
نزیك لەتۆ درێژ بكەم
ئازیزم
گەر لەوێوە من دەمبینی
منیش لێرە لە جیهانێكی پر غوربەتا
چلۆن خامەكان
لەدووری تۆ
بێ بوونی دووچاوی
رەشی قەترانی تۆ
لە دیمەنە نامۆكانی من دەروانن
ئەوا منیش بەدیار
گەشتی هەر وەختەی
دەنگ كرێتی فرۆكەكانەوە
هەر لەچاوەروانی دادەبم
دەبێ كەی بەمیوانداری
تۆ بگەم
من لێرە
تۆ لەوێ
بەچی لەیەك دەگەین
بەچی لەیەك دەچین
چۆن دەنگمان
چۆن هەناسەمان
چۆن حەزی سەرشێتانەمان
بەیەك بگەن
مەگەر
رۆحیانەتی باڵی پەپوولەیمان
لەو دورییە بێ سنورەدا
هێدی هێدی
لەسەفەرێكی بێ مۆلەتی
من و تۆدا
لەنێو رۆحیانەتی مندا
بەمیوانی
ساتە وەختێ
جەستەی شەكەت و
دووریم
لەناو پێخەفێكی سری بۆناوی
ئەم مەملەكەتەدا
بەیەكەوە
گەرم وبحەسێنەوە
2003/12/22 تاران
باوەش
كێم هەیە بێتە باوەش
یا بۆی بچمە باوەش
تا تێر باوەشم بكا
یا تێر باوەشی كەم
لەدووری باوەش
گەر لەباوەشتا
هەر بە باوەشێن
تێر باوەشێن بكرێم
قەت ناڵێم بێ خودانی باوەشێنم
لەدووری باوەش
2012/6/24 پیرمام
پەیكەر
لەوڵاتاندا بۆ سەركردە
پەیكەرێكی لە چەشنی خۆی
دادەتاشن
هەم رێزنانەو
هەم مانەوەیە بۆ دیتن
جاهیلەكان
لەسەردەمی جەهالەتدا
ئەو بتانەی دروستیان كرد
بەكۆیلەیی
بۆ بەردی رەق كر نۆشیان برد
لەوڵاتی من
شێوەی پەیكەر بەدڵی خۆم
لەنێو هەستم دامتاشیوی و
لە چاوانم چاپكراوی
پەیكەرێكی بێ وێنەیت و
بە ئەندازەی ئارەزووی خۆم
تێكەڵاوی خوێنم كردووی
ئەو رۆزانەی كەلێم ونی
خوێنم بەتیژ رێدەكا
بەدیمەنیش
وێنەی رۆژانی ئەوینت
بەرچاو دەخەم
2000/3/30
بۆ تۆ
ئەی پەپولەی خۆشەویستی بەهاری من
بۆ سەیرانگەی چاوانی تۆ هەنگاو دەنێم
ئەی بولبولی سەمای مەرگی سەرداری من
وشەی مەستی نێو هۆنراوەت بۆ دادەنێم
دەوەرەوە بۆ كۆی دەرۆی لەم غوربەتە بۆجێم دێلی بەم مەینەتە
تۆنێرگزی نەبشكوتوی قەد شاخێكی
هەر بۆتۆیە دەم لەكانی ئیشق دەنێم
تۆ داستانی ئیشقی تازەی وڵاتێكی
بۆ هەوارت جێگە لە نێو دڵ دادەنێم
دەوەرەوە بۆكوێ دەرۆی لەم غوربەتە بۆ جێم دێلی بەم مەینەتە
ئەی فریشتەی سەر زەمینی ئازاری من
لەچاوانم دوو چاوانی تۆ دەنەخشم
ئەی هەناسەی دواین ساتی ژیانی من
بۆ كَەیشتن لە پێناوتا كَیان دەبەخشم
دەوەرەوە بۆ كوێ دەرۆی لەم غوربەتە بۆ جێم دێلی بەم مەینەتە
2007/1/1 سلێمانی
پیاسەكردن
دوای هەر پێیەك
ئەوەی تریان
نەرم نەرم
لەئێوارەیەكی بێدەنكَیدا
بەقەراغ دەریا بێ شەپۆلی
رۆحی تۆدا
پیاسەی تەنیایی و
نەنیا پیاسە دەكەن
تا لەو بێدەنكَیە فێنكەدا
دڵی كَەرمی
پر خەمی من
دوور لە دڵی
داخورپاوی
كەم ترپەی
بێ چرپەی تۆ
لەدنیای بە ئازاری كَەریدەیم
لە ژێر سێبەری
پەڵە هەورێ
بەفێنكی شنە بای دەریاوە
نوزەی خەوێكی سەر مەستی بێ
2008/2/14 هەولێر
بانگ
بانگمە لەسەر سەكۆی راستگۆ
بۆ رابردووت
لەكام پەرتووك
پەیڤی ئیشقم بدۆزمەوە
چەشنی مژدە لە ئاست چاوت
بۆ داهاتووم كۆیكەمەوە
بۆیە گیانە
لەكۆی دەنگت
بەحەسرەتی رۆژگارەوە
بەبوێری
لە دەست دیوەزمەی زەمانا
بیدۆزمەوەو بیدركێنم
لەكام شوێنا
جارێكی تر
وەكو جاران شێتی ئیشقت
بۆ باوەشم بگێرمەوە
2001/7/19
لەدایكبوون
ئەو شەوە
ئەستێرەكان تروسكەگەش
مانگیش لە چواردە شەویدا
نزای بێچاوینیان بۆ دەكرا
كەمژدەی بەرە ژانێكیان بۆ زەوی
كردە پەیام
لەوێوە دەیانروانی
بەدیار ئەو ژانە لەژوان دابوون
بۆ بەیانیش
لەو ژیانە نوێیەدا
بەر لەوەی خۆر سێبەر بنەخشێنێ
بەسەر سیلەی چیاكاندا
بەرلەوەی
بۆنی زوڵفی پیرۆز بێتە وجود
ژانەكان
زیاتر چەكەرەیان كرد‌و
گەردبوونەوە
ئەو رۆژ
دەشتەكان گەردەلوولیان بێچی نەبوو
لەسەقایەكی سروچر دەژوان دابوون
هەر ئەو رۆژە
باڵندەكان لە هێلانەو
ئاژەڵەكان لە كولانە خەو بردەبوون
ماسییەكان
رۆژی زاوزێ وگەرایان بوو
كەچی لە قەراغ دەریا دا
ئاڵای یاخی بوونیان هەڵداو
خۆیان لە دەریا تۆراند
هەرچی دار‌و دەوەنی سروشت و
تابلۆكان هەبوو
شنە با نەیلەراندەوە
ئەو رۆژ
لەگەرمەی
بڵێسەی گرێك
كرانەوەی خونچەیەك
دەنگێك هاواری لێ هەڵسا
لە نێوگۆری تەنگدا
مردووەكان بەكفنی زەرد
بۆ ساتێ بیستنی زیرەیێ
رۆحیان هاتەوە جەستەیان
ئەو رۆژ
چلە
چلە بۆبە بوو
تادەهات
ژان بەژانترو
دژواتر بوو
جوڵەش لەومناڵەی
جیهانێكی پر لەگوناه
بۆ هەڵنگفتنی چاوەكانی
چاوەروانە و
هەر چاوەروانە
هەموو گوێیەكان
لەئان و ساتی دوا بەرەژانی
ئەو ژانە بوون
دەنگی كاتژمێر وەستا
مەلا خەوتوو
بانگ دواكەوت
وادەی نوێژ
تیشكی زەردی خۆر بردی
دەرگەی كڵێسەش نەكرایەوە
هێشتا عیسا لە خاچ نەدرابوو
سەردەم هەر ئەو سەردەم و
گۆچانەكەی لە دەستدا بوو
مناڵەكەش
لەگەڵ سری بەفرا لەدایكبوو
سەرساڵ بوو ئازیزم
میلادی پیرۆزی ژوانی ژانی تۆم
لەشەوقی مانگ بەدیدەكرد
لەئەستێران دەمخوێندەوە
كەزوانی ژان جەندێك گرانە
تلانەوە لەنێو ژانی تۆدا
لەگەڵ ئاوازی تەلی مۆسیقا‌و
زەنكَی تەلەفۆنی سپێدەدا
بەنێو رۆحم هێدی هێدی هەڵكشاو
باڵات لەباڵای شاخ ترازا
بەرلەوەی گەڵای زەرد ببینم
تۆ هاتی
بەر لەوەی تۆبەڵی بەفر ببینم
تۆ هاتی و
پانتایی هەستی منت
كردە كێڵگەی حەزەكانت و
لەگەل گەرمای رەش و بەقین
لەنێو دڵە چكۆلەكەم
هێلانەی بێ بەختی من و خۆت دەكوتاو
2000/12/12 پیرمام
ترس
زۆر ده‌ترسم
ده‌ستێك
هه‌ناسه‌ی زه‌مه‌نی
کۆن و نوێم
لێکدابڕێنێ
په‌نجه‌م ببرێ
ئه‌ڵقه‌ی نیشان برفێنێ
شه‌وی په‌رده‌م لێ بتۆرێنێ
دڵی خه‌م لێنیشتووی
رۆژگارێكی دوورم
به‌یه‌کجاری له‌ترپه‌یدا..بوه‌ستێنێ
زۆرده‌ترسم
شووشه‌ی شه‌راب نۆشیی خۆشیم
له‌به‌رده‌می مه‌یخانه‌دا
تا هه‌تا بزرنگێنێ
زۆرده‌ترسم
ده‌ستی شووم
خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌ییم
به‌کۆمه‌ڵێ هیواو ئومێد
له‌دوا وێستگه ..دابڕێنێ
زۆرده‌ترسم
هه‌ر ئه‌و ده‌سته
نۆته‌کان بدزێ
ته‌له‌کان بپسێنێ و
داری ته‌مبووری هونه‌ری
نێو چیرۆکی به‌ئازارم..بشکێنێ
له‌وه‌ش ده‌ترسم
رێگه‌کانم لێ بگۆرێ و
خونچه‌ی پشکووتوم
هه‌ڵوه‌رێنێ
ره‌نگی شینی ئاسمان
ره‌ش و
چاوانیشم به‌ره‌نگی ره‌ش
بنه‌خشێنێ
تابلۆکانی ته‌مه‌نی
خێرنه‌دیوی نێو ئازارت
به‌فڵچه‌و ره‌نگێکی شووم..بشێوێنێ
هه‌روا زۆر ده‌ترسم
ته‌رمی خه‌یاڵم
دوور له‌میوانه‌خانه‌ی مردووه‌کان
بێ ئاپۆرا
بکاته ژه‌می ئه‌به‌دی خاکاو
له‌نێو گۆردا
بیرزێنێ.
2000/3/6
چاوده‌گێرم
له سه‌ر شه‌قام و کۆڵانێ
چاو لا باڵای تۆ ده‌گێرم
بمبه‌یتوه بۆ سه‌رده‌مێ
ده‌م له‌لێوی ته‌ڕ بگێرم
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
ده‌تۆش وه‌ره به‌یه‌کجاری روو بگۆڕه
من داماوم به‌رووی منا خۆت مه‌گۆڕه
ئازیزه‌که‌م که‌ئێستاکه له‌تۆ دوورم
خۆشه‌ویستم له‌بۆتۆیا بێ سنوورم
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
له‌م دوریه‌تا من له‌خۆشی ژین بێ که‌سم
به‌سه‌ڤمه‌ستی و به‌هه‌ناسه‌ی پڕله تاسه‌م
ته‌نها دێم و له‌سه‌ر سینه‌ت ده‌بمه میوان
هه‌تا هه‌تا له‌دڵ ده‌رکه‌ین خه‌می جاران
بۆیه گیانه من به‌ده‌وام چاوده‌گێرم تا بێیته‌وه
له‌دوره‌وه له‌باوه‌شتا رۆحی ماندووم بسێته‌وه
2005/12/1
چاوه‌ڕێتم
من چاوه‌رێی بزه‌ی ئه‌وینی لێوی تۆم
په‌ڕ به په‌ڕی یاده‌کانمان هه‌ڵده‌یته‌وه
من چاوه‌رێی ماچی کوڵمی شه‌رمنی تۆم
ئازار و ژانی رابردوو له‌باوه‌شمان بتوێته‌وه
فه‌رموو گیانه ده‌رگه‌ی ئه‌وین بهه‌ژێنه
دڵم بخه باوه‌ش وه‌کو جاران رایبژێنه
له په‌نجه‌ره‌ی سۆزم بده وه‌ره ژوورێ
نه‌با ئیشقی یه‌که‌م جارمان لێ بتۆرێ
به‌ڵێن بده که بێیته‌وه بۆ نێو هۆزم
به پیاسه‌دا سه‌ربکه‌وه به‌سه‌رسۆزم
تکام ده‌که‌م له‌ئازارتا نه‌تلێمه‌وه
رۆژێك مردوو رۆژێکی دی بژیێمه‌وه
2006/12/22
خه‌ران
خه‌زان نه‌بووی
له‌به‌هارا گه‌ڵاکانم هه‌ڵوه‌رێنی
ده‌ریاش نه‌بووی
له‌نێو ڕقی ساتاویدا
نووقمم بکه‌ی
که‌چی له‌ئاست سیمای تۆدا
بووم به‌گه‌ڵا
هه‌ڵوه‌رێم و
له‌ناو پێچی گه‌رده‌لولا
له‌ئاسمانا خۆم بینیه‌وه
له‌دواجاویش
له‌نێوخوێنی دڵی تۆدا نوونم و
گیانی پاکم
له‌نێم گیانی پاکی تۆدا
هێدی هێدی به تۆبه‌خشی
1997/7/7
روت بێنه
ئه‌ڕێ کچێ رووی خۆت بێنه
کلێ چاوان بنه‌خشێنه
تۆزێکیش لایدا په‌رچه‌مت
با تێرببینم گه‌رده‌نت
ده رووت بێنه چاوه‌رێتم ..... له‌چاوه‌رێت دانه‌مێنم
ده‌ده‌ی زوڵفی شۆڕ به‌به‌بادا
گۆنای سورت تێرنیشادا
دوو چاو دوخه‌مه به‌رده‌مت
جارێك تۆ مه‌به‌خشه‌خه‌مت
ده رووت بێنه چاوه‌رێتم ..... له‌چاوه‌رێت دانه‌مێنم
مه‌زه‌ی شه‌وم لێوی تۆیه
لێوانی من بۆی به‌سۆیه
داکچێ وه‌ره رووت مه‌گۆڕه
سینه‌ی سپیت ده‌رخه خێره
2002/1/1
سۆز
ئه‌م شه‌و بۆ تۆ ترپه‌ی دڵم ده‌نگی ده‌فی موریدانه
له‌نێو زیکری ئیشقی پاکم هه‌ر بۆ تۆیه له‌گریانه
وه‌ره ئازیز ئه‌ی گیانه‌که‌م با له‌غوربه‌ت جیابینه‌وه
چه‌شنی فه‌رهاد بامن و تۆ له‌گه‌ڵ شیرین گرد بینه‌وه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
سه‌ودا سه‌ری ئیشقی تۆمه رۆژان و شه‌و واده‌سووتێم
ده‌روونێکی پڕشێتانه‌م هه‌مووساتاتێك بۆت ده‌کوڵ دێم
ده‌ی مه‌می من بۆ زینه‌که‌ی چه‌شنی وه‌لی تۆی ده‌یوانه
بێ سوچ و هۆ مه‌یخه‌ده‌ستم کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
تۆش کچه‌که ئه‌ی هه‌ناسه کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
له‌سه‌ر چاوت بۆمنی بێ لان تخوا مه‌یکه به‌به‌هانه
تکایه‌خه‌م به بادا با سۆز له جێی ژان تێربسره‌وێ
تا له‌دنیای پڕله‌خه‌مدا رێمان به‌رێی خه‌م نه‌که‌وێ
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
2003/2/1شه‌قڵاوه
:سه‌فه‌رێکه
ئه‌مرۆو
به‌یانی و
دووبه‌یانی
هه‌ر ده‌رۆیت و
به‌ڵام دێته‌وه‌و
ده‌رۆیته‌وه...!
له‌دوا سه‌فه‌ر
په‌رده‌ی شه‌رم
له چ ساتێ و
په‌رده‌ی ژوور
بۆ چ شێتێ
ده‌که‌یته‌وه
گوێچه‌کانت
به‌نوزه‌ی ده‌نگی
چ کڵۆڵێ ده‌له‌رێته‌وه...!
له‌شه‌ری مانگی هه‌نگوینیدا
کامه ده‌سته
په‌رده‌ی بووکێنیت
هه‌ڵداته‌وه
له‌شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌و شه‌وه‌دا
به‌دیار چ ئاوازێکی مۆسیقاوه
هه‌تا هه‌تا چ سه‌رمه‌ستێ
په‌رده‌ی کچێنی بێ به‌ختیت
به‌خوێنی گه‌رمی تکانا
ده‌شواته‌وه
2001/10/7
شیرین
شیرینه‌که‌م
شکم نییه له‌شیرینی شیرین تربی
بۆیه شیرینم
له‌رووی به‌ختی تۆوه
که‌م به‌خشی
نه‌با بگات به‌هه‌ستی نۆشی
شیرینی
ته‌نیا تام بوو
که‌به‌خه‌ڵکم به‌خشی
بۆمن
ئه‌ی شیرینه‌که‌م
!...سۆز ده‌به‌خشی
2002/9/7
گوڵ
گوڵان زۆرن
له‌ره‌نگ
له‌شێوه‌دا
گه‌لێ جۆرن
هه‌ر ره‌نگ و بۆن و
شێوه‌یه‌ك
چه‌ند خاسییه‌تن
که‌م ده‌بنه یه‌ك
هه‌ر یه‌که‌شیان
بۆن بژێرێ ده‌یبژێژن
تاجوانی گوڵ و
سروشتی پێبسپێرێ
گوڵ هه‌یه به‌س جوانییه
جوانییه‌که‌شی شێوه‌ی نییه
شیدای ده‌بی به‌بینینی
که‌بۆنت کرد بۆن ساردێکه
قه‌ت نه‌یبینی
گۆڵ هه‌یه زۆر بچووکه
بۆن خۆشێکه مه‌ستت ده‌کا به‌جۆڕێکه
گوڵیش هه‌یه گه‌وره و به‌جێ
هه‌م خۆی هه‌یه‌و هه‌م بۆنی دێ
ئه‌و گوڵانه له‌ناو باخان لێده‌گیرێن
شێوه‌ی چه‌پك
له‌ناوماڵان هه‌ڵده‌گرێن
2000/5/1 شه‌قڵاوه
گیان
گیانم
بێ گیانت
له‌گیانه‌ڵادایه‌وه
گۆڤه‌ندی مه‌رگ ده‌گێرێ
ئه‌مرۆش
که‌به‌گیان وه‌ڵامت دامه‌وه
سه‌رله‌نوێ
...گیانم وه‌به‌رهاته‌وه
2000/4/29
که‌شتی ئه‌زه‌ل
لێره‌وه
که‌شتی ئه‌زه‌لم
له‌ژێر چه‌تری ئاسمانه‌ره
به‌سه‌رپه‌ڵه هه‌وره‌کانه‌وه بینی
ده‌نگی تۆیان
بۆگه‌شتی نادیار
هه‌ڵگرتبوو
به‌ره‌و دیوه‌خانی
چاوه‌کانت
له‌گه‌ردن و
قه‌دو
باڵایه‌ك
ده‌گه‌ڕان
تاده‌سته‌کانت بدۆزنه‌وه‌و
له‌ئه‌لبومی
زه‌مه‌نێکی نوێ‌دا
وێنه‌ی مرۆڤی جوان
!!...له‌زه‌مین دا بدۆزنه‌وه
2003/3/21
له‌گه‌ڵ تۆبم
له‌گه‌ڵ تۆبم
هه‌موو رۆژانێکم جه‌ژنه‌و
!!...هه‌موو جه‌ژنێکم دووان
دووری تۆبم
هه‌ر ساڵێکم
پێچراوی تارای مه‌رگه‌و
به‌ده‌ستی تۆ کفنی ئه‌و مه‌رگه
له‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌رمزگه‌وتی چاوه‌روانیدا
لاشه‌ی ته‌مه‌نی رزیوم
!!...پێدا داده‌پۆشرێ
وه‌ره گوڵم
لێره نا له‌وێ
له‌وێ له‌ژێر سێبه‌ری کێله‌کاندا
له‌دوا مه‌نزلگه
له‌چاوه‌روانی فریشته‌کانی یه‌زداندا
بۆ ساتێ به‌یه‌که‌وه میوان بین
وه‌ره گوڵم
جێ ژوانی دوێنێی
وه‌رزی ته‌مه‌ن برده
له‌هه‌واری بێچاوه‌کان
دوور له‌وڵاتی کورته باڵاکان
دژی شه‌وی ئه‌هریمه‌ن
بۆ ساتێك و دووان
له‌شوێن خۆزگه‌ی جاران بین
ده‌وه‌ره گوڵم
!!...ده‌وه‌ره گوڵم
1999/2/1
لێو
نایگۆرمه‌وه
به‌نۆبڵ
زێڕ
گه‌وهه‌رو
مه‌رجان و
ئه‌ڵماس
گه‌وره‌ترین خه‌ڵات
ناگاته ئه‌و خه‌ڵاته‌ی
که‌تۆ منت پێ خه‌ڵات کرد
پیرۆز
پاك
راستگۆیی
هه‌ر هه‌موویم
له‌و ده‌سته جوانه به‌ده‌یکرد
که‌له‌و رۆژه
به‌نازهه‌ڵگرتنێکی
بێ سنوور
به‌سۆزێکی خرۆشاو
پێکه‌شی لێوانی
.منت کرد
2000/4/22شه‌قڵاوه
لێوی یار
لێوانم پێدای شیرین ئه‌سمه‌ر تۆش ده‌ێنی لێوت
دووماچی لێبکه‌م ئه‌وین دولبه‌ر له‌چه‌شنی سێوت
با به‌س بێ زریانی غوربه‌ت نه‌شێوێ ژینی گوڵ
رۆژ و شه‌وان مه‌م دوێنه من دینم بێ دینی دڵ
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
له مه‌زه‌ی شه‌وانی دوێنێت بێ نازی لێو من مامه‌وه
سه‌رمه‌ست و که‌ساس له‌مه‌یخانه‌دا به‌ته‌نیا هاتمه‌وه
بۆیه گیانه نوری چاوان گه‌ر ئیشق تاسه‌ر هه‌وران بێ
دڵی شه‌یدام به‌وه‌فاوه هه‌ر گه‌ڕیده‌و سه‌رگه‌ردان بێ
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
ده‌با به‌س بێ ئیتر به‌ئازارت له‌ته‌نهایی بتلێمه‌وه
که‌بێزاربم ئه‌تۆش دوربیت چۆن له‌دوری بلاوێمه‌وه
وام له‌ته‌کیه‌ی ده‌روێشاندا رۆژی تاریم به‌رێده‌که‌م
بێگومان به له‌دوا سه‌فه‌ر هه‌ست به‌ژانی دڵم ناکه‌م
ئه‌ی ئه‌سمه‌رم من شه‌یداتم تۆش مه‌تۆرێ
نه‌ك هه‌ر رۆژێ بمبه‌یته نێو ناخی گۆڕێ
2006/2/1
..مه‌رگی چاوه‌روانی
چۆن
داری پاییز گه‌ڵای سه‌وز
ناگرێ
چۆن
چیاوچۆڵه‌وانی
له‌هاوینا به به‌فرینا
ناته‌نرێ
چۆن
ئاوی کانیاو
سه‌ره‌و هه‌وراز بۆ حه‌زه‌کان
رێچکه ناگرێ
چۆن
کۆرپه‌ی ساوا
دوور له‌باوه‌شی دایکیا ئۆقره
ناگرێ
بۆیه بێگومان به ئازیز
له‌دووری سه‌فه‌ری تۆ دا
رۆحی خۆشه‌ویستیم
کفنی ره‌شی بێ هیوایی
دوورله‌پرسه‌ی مزگه‌وتی شار
له‌سه‌ر شۆسته‌ی سه‌قابردوو
هێدی هێدی و به‌بێ نازیی
ته‌رمی عیشقم به رزاوی
.له‌گۆڕ ده‌نرێ
2003/3/7
مێزی سپی
به‌چاو گوێ بگره
ره‌شتاڵه‌ی خوین شیرین
ره‌نگی ئه‌و مێزانه‌ی
به‌ده‌وریدا ئاڵاوین
له‌ره‌نگی به‌رگی بووکێنیت ده‌چێ
ئاره‌زووه‌کان به‌هه‌مان شێوه
دڵی بێ ئۆقره‌شم
به‌ترسه‌وه
له‌ترپه‌یدا خێراتره‌و
زۆر به‌په‌له
سات نا ساتێ
ته‌وژمی چاوی
به‌په‌یڤت
ده‌نگ هێنه‌رت
ئاراسته‌م ده‌که‌ی
جارێ من و
جارێك تۆش
له‌ناکاودا
له‌ناو ده‌ریای مه‌نگدا
نقووم ده‌بین
له‌هه‌لێکدا تۆ راوچیت و
من نێچیری به‌رسێره‌تم
زامدار ده‌بم و له‌جووڵه‌دام
ناوه ناوه‌ش
پڕبه‌له‌پی دووچاوانت
وه‌کو راوچی
به‌برینداری
له‌شی زامدار
ده‌خه‌یته باوه‌ش و
به‌هه‌نسکی گه‌رم ونیانت
برینی جه‌سته‌م سارێژ ده‌که‌ی
1999/1/19 په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر
نه‌ورۆز
له‌ناو مان و نه‌مانی ژین
له‌ناو گڕکانی راپه‌رین
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی دیرۆك
ئه‌ژدیهامان هێنایه‌چۆك
بۆ زینده‌گایی تێکڕایی
ورد‌و درشت به‌خێرایی
به‌خۆبه‌خش وله‌خۆبوردن
بۆژین تێکۆشاین تا مردن
مه‌شخه‌ڵان داگیرسان وێکرا
له‌ده‌وری کۆوه‌بووین تێکرا
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
له‌ناونغرۆی بێ سه‌رو شوێن
نیشتیمان سورکرا له‌خوێن
بازوی کاوه رای هه‌ژاندین
بۆ رزگاربون رای په‌ڕاندین
سته‌م ڕما رابوون رۆڵه
چرۆی ده‌رکرد داری تۆڵه
به‌خۆشه‌ویستی مه‌م وزین
مانای وه‌رگرت ئه‌وین وژین
داری هیوامان هاته به‌ر
سێبه‌ری داخستینه سه‌ر
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
ئه‌م مه‌شخه‌ڵه به‌رزه گڕی
راده‌ماڵێت ساردوسڕی
ناسنامه‌ی مێر و خاسانه
سه‌رچاوه‌که‌ی کوردستانه
چیرۆکێ به‌خوێن نه‌خشابێ
ده‌بێت وه‌ك نه‌وڕۆز چرابێ
بۆ نه‌وه هه‌ر وه‌ك وانه‌بێ
تاله‌ژینا پێی هۆشیاربێ
له‌ناودڵی کورد نووسرابێ
له‌گشت ماڵێك هه‌ڵکرابێ
نه‌ورۆز ئه‌ی چه‌ژنی کوردایه‌تی
نه‌ورۆز مۆرکی وره‌و مه‌ردایه‌تی
2007/2/1
نزای ساقی
بێ بڕیار و بێ به‌ڵێنی
به‌ئازارت ده‌م سوتێنی
رۆژێك بڵێسه‌ی ئیشقی منی
رۆژێك هه‌روا ده‌مگریێنی
تۆ بێ ئاگای له ئاهی من
بۆ ناپرسی له‌ده‌ردی من
چیتر مه‌م کا شه‌یدای ئه‌وین
پیم مه‌نۆشه ده‌ردی به‌قین
ده‌ستت لاده له‌سه‌ر چاوان
دڵی ڤه‌قت بکه گوڵێ
له‌باخچه‌که‌ی یادی جاران
بیکه دیاری و بیدو دڵێ
تۆ بێ ئاگای له ئاهی من
بۆ ناپرسی له‌ده‌ردی من
چیتر مه‌م کا شه‌یدای ئه‌وین
پیم مه‌نۆشه ده‌ردی به‌قین
2004/12/1 هه‌ولێر
هه‌ناسه‌که‌م
...هه‌ناسه‌که‌م
تۆ که هه‌ناسه‌ت
هێنده کورت بێ
نه‌گه‌ی به ناوه‌ڕاستی ده‌ریا
بۆ کلیلی ده‌رگه‌ی
داخراوی دڵی
پڕ ئه‌وینم
فڕێ ده‌ده‌یته سه‌رپشتی
...لمی خه‌وتووی ژێر ده‌ریاوه
...هه‌ناسه‌که‌م
تۆ که هه‌ناسه‌ت
له‌گه‌ڵ چاوت
که نه‌توانێ
به‌رگه‌ی تیشکی چاو و
هه‌ناسه‌ی دڵم بگرێ
چۆن ده‌توانێ
به‌رگه‌ی
هه‌ناسه‌ی ژێر
ده‌ریا قۆڵ و
تیشکی زه‌ر دووی یه‌زدان بگرێ
2007/4/16شه‌قڵاوه
هه‌نسکی هه‌ناسه
هه‌ناسه‌کانی ئه‌وێ
ناگۆرمه‌وه به‌هه‌ناسه‌کانی ئێره
تۆله‌وێ
من لێره
...دوو ته‌نیای نامۆ
له‌و دووره‌ده‌شدا
نه من سالم
نه‌تۆش نالی
نه ئێره ته‌نێ وڵاته‌و
نه ئه‌وێش شام
بناڵێنین
ده‌مه‌وێ بپرسم بۆت
له‌خه‌ڵکی سه‌ره رێی دێ
له‌نێو شار
له ئاسمان
له‌هه‌ناسه
له‌و شه‌قامانه‌ی
بۆ دیده‌نیت
هاورێیان بووم
ده‌پرسم
ئه‌وه چ هه‌ناسه‌یه‌که
هه‌میشه له‌هه‌نسکه‌و
له‌هه‌ناسه‌ی رابردوومان
...نزیك
له‌نێوان شار‌و شارۆچکه‌مدا
تێرایی ئه‌و هه‌ناسانه
ئاڵوگۆربێت
تا له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری باڵات
ده‌لێلی گیان
له‌تافێکی ته‌مه‌ن برده‌ی
زه‌مه‌نی شووم
بۆت بڵێمه‌وه
بڵێم بێنه
بنه‌خشه
بنه‌خشه
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی رابردووت
به‌رووی گه‌نجی پیره‌وه‌بووم
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی
تێرده‌رنه‌چووی لاویت
بیده به رووی خێرنه‌دیوی
هه‌ناسه‌کانی ته‌مه‌نی ئێره
2008/3/22شه‌قڵاوه
وه‌کو
وه‌کوتینوو
قوربانیم بۆت بڕ ناشکێنێ
وه‌کوبرسی
دڵ به‌تۆزبینینێ چاو وگه‌ردن
قه‌ت تێر ناکا
وه‌کو سه‌رما بووێ
به‌ته‌نها گرتنی په‌نجه
ته‌زوو له‌شم گه‌رم ناکا
وه‌کوکوێرێ
بۆ چه‌ند چرکه کاتژمێرێ
ئاخی هه‌ناسه‌ی ساردی چاوانم
هه‌رگیز
تێر ناکات
2001/3/9
وێنه
له‌من وایه
دوێنێ ئه‌مرۆیه‌و
یه‌که‌م وێنه‌ت
یه‌که‌م جوڵه‌ت
یه‌که‌م ململانێت له‌گه‌ڵ زه‌وی
به‌یه‌که‌م زیره‌ی
زه‌نگی عیشقێکی لێڵ
به‌پێکوته و په‌له‌قاژێ
بۆیه‌که‌م جار
له‌دنیای نوێ دوای منداڵیتا
به‌رووی منی
بێ ئومێدی
ده‌ستی پێ‌کرد
2000/12/11
یادێك
له‌قوربانا
به‌قوربانت بم
به‌قوربان..
له‌جه‌ژنا من لای تۆ
تۆ لای من
ببین به‌ئارام
بۆگیانی بێ گیان
ده‌ستمان ئاڵوێر که‌ین
به‌چه‌شنی کار
به‌چه‌شنی هونه‌ر
بۆ یه‌کتری
له‌ویاده‌دا
فریا بکه‌وین
رزگارمان ببێ
له‌ئاخ هه‌ڵکێشان
له‌ده‌ردی گه‌نی
ده‌تۆش وردیله
به‌جه‌ژنه ماچ بده لێو
لێوی بێ که‌نی
1999/9/6
له‌نێو فرۆکه‌یه‌کی تورکیا
یادێکی تر له‌ئاسمانه‌وه
له‌وێ
له‌په‌نای هه‌ر شاخ و
له‌قوڵایی
...هه‌ر ده‌ریایه‌ك
لێره‌ش
له‌به‌رزی بێ سنووری ئاسمانێك
جارێك و دووان و
زیاتریش
خۆم حه‌شارده‌م
ئاوازه جه‌نجاڵه‌کانی
نێوچیرۆکی به‌ئازارت
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی دوورت
له‌گه‌ڵ هه‌ر خه‌نده‌یکی به‌سۆرت
...تۆم دێننه‌وه یاد
یادێك
نه دووری و
نه‌شه‌وی سوور و
نه‌پێکی بێ سنوور و
نه‌کچی ئێره‌ی جه‌سوور و
نه‌سه‌رمه‌ستی شه‌وێك و دووان
نه‌خۆ بیر چوونه‌وه‌ی نێوان خۆم و یه‌زدان
له‌نێو پێخه‌فی گه‌رم
سه‌رینی نه‌رم
بۆن و به‌رامی هه‌رده‌مه
په‌رش و بڵاو
هه‌رگیز گه‌رمی هه‌ستی تۆم
بیر نابه‌نه‌وه
2007/1/29شه‌وی
ئارام ناگرم
هه‌رکات که‌تۆ له‌من ونی و
من له‌ده‌ریای بێ بن دام و
سه‌ر لێشواو سه‌رگه‌ردان
...خۆم لێ ونه
نه‌ده‌زانم بۆ کام لایه هه‌نگاو بنێم
یا له‌چه‌قی ده‌ریای قوڵا
له‌نگه‌ر بگرم
بۆیه گیانه
تۆیه هه‌میشه له‌من ونی و
لێم ون ده‌بی
ئێستاش که‌من له‌تۆ ونم
له‌نێو ده‌ریای بێ به‌هانه
تێرهه‌ناسه‌م گلده‌ده‌م و
به‌ژێر ده‌ریا
له‌سێبه‌ری سه‌رده‌ریایت
چاو ده‌گێرم
چونکه ئازیز وا راهاتووم
بێ باوه‌شت ئۆقره نه‌گرم
نه‌تێر ده‌بم له‌بینینت
نه‌له‌دوریت ئارام ده‌گرم
2012/6/1