کاتێک کۆمپوتەرەکانمان فۆڕمات دەکەین، یاخود کە سەرەتا دەیکڕین یاخوود کێشەیەکی تیادا دەبێت، دەبێت تەعریفی بەشەکانی بۆ بکەین تاوەکوو بە تەواوی کار بکات، بۆ نمونە تەعریفی شاشە، وایەرلێس ، بلوتوس ....ھتد. لەم کاتەشدا لەوانەیە زانیاری تەواومان نەبێت لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی تەعریفەکان بە ئاسانی، بۆیە لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە پرۆگرامێکی زۆر خێرا و سەرکەوتوو کە راستەخۆ کۆمپوتەرەکەت بۆ سکان دەکات و کامە تەعریفت کەم بێت بۆت دادەبەزێنێت زۆر بە ئاسانی
ناوی بەرنامە : درایڤەر پاک سۆلیوشن
١/ کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامە لە ماڵپەڕی فەرمی کە ماڵپەڕەکەت کردەوە کلیک لەسەر داونلۆد بکە و قەبارەکەی زۆر بچوکە وەک لەم وێنەیەدا دیارە
٢/ دواتر بەرنامەکە ئینستۆڵ بکە و بیکەوە روکارێکی ئاوامان نیشان دەدات و پێمان دەڵێت کە چەند تەعریفمان کەمە ، تۆش کلیک لەسەر ئینستۆل بکە وەک لەم وێنەیە ئاماژەی پێ کراوە
٣/ دواتر راستەوخۆ ھەموو تەعریفەکانت بۆ دادەبەزێنێت لە رێگای ئینتەرنێتەوە. تێبینی: بۆ ئەوەی بەرنامەکە کاری خۆی بکات، دەبێت ئینتەرنێتت ھەبێت تاوەکوو تەعریفەکان داونلۆد بکات
مافی بابەتەکان پارێزراوە بۆ کارزان سهردار
خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " کارزان سهردار " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی