2018/01/01

پایزە یاد

(پایزە یاد)

ئێستاكە تۆ ، لەمن وونی
 !منیش لە تۆ ، دوورو وونم
،پێوانەی رێگای نێوانمان جەند بستێكە
نەخۆزگەم دەستی پێت دەگات
 !نەدەنگت دەگاتە كنم
لە دیار ئاسمانی بەختی خۆم دانیشتوومە
،ئێشك گری باخی شەوم ، بەتاسەی تۆ
ووردە تروسكە دەچنم
تا هەڵهاتنی تۆگەش بێت ، منیش هەڵدێم
....من بەتیشكت....ڕیایی عەشق دادەكەنم
لە ژێر سێبەری یادێكت دانیشتوومە
....هەتا هەبیت , منیش هەمە
ئەگەر ژیانم دابەش بێ ، بۆ خۆشی و خەم
!...بەشێكی تۆی سێبەشی تری هەر خەمە
یەك یەك پەڕنامەی  تۆماری یادەكانت ، دەكەمەوە
مشتێك تاڵمووی بسكی تۆی تێدا ماوە
!بەبیرت دێ)
،گیانە ووتم: ڕۆژێ دادێت هەر تاڵێكی یادنامەیە
!(دەبێتە كۆلكە زێرینەی دەیەها شیعرو هۆنراوە
،ساڵێك دەمەو پاییزان بوو
یەكەم بارینیش لەم وەرزە ، هارمۆنیای گەڵاڕێزان و دەنكَی
 ....تۆ بوو
پێم دەووتی : (من نازانم پەیوەندی دەنگت بە گەڵا لە
 (!كوێوەیە
....تۆش بەهێمنی شەرحێكی خۆتت دەكرد
شاعیرانە ، دەتووت :(گیانە نهێنی تۆو سەر شێتی لە
 كوێوەیە
(!پەیوەندی خشپەی گەڵاو دەنگی من لەوێوەیە
ڕازونیازی پاییزان...وەك دەریای بێ كەنارە وایە
تۆ بەرسیلەی شیعرت بۆمن هەڵدەڕشت و
منیش بەری درەختی قەسیدەم دەڕنی
!تۆ لە چارەنووس ڕادەمای...خەمی وەت بوو بەیەك بگەین
منیش دەمووت:(تۆ خەلقەندەیەكی تری ، لە قوڕنیت و تۆ
 (!!بەشەرنی
عەشق نەفرینی زەمینە , لە ئاوەزووی فام كردنی
بوختانی هەستە بە عەقڵ ...لە لەزەت وتام كردنی
!...جۆن گریان وپێكەنینە , هێلانە و بێلانە بوونە
عەشق نێوان شتەكانە
لە تێكەڵ بوون , تێكەڵ بوونە
!لە نێو عاقڵ بوون , شێت بوونە
منیش بۆیە قەدەری خۆم داوەتە دەست
...ئەو چەمكەی پڕ ڕەها بوونە
 ، پێم دەووتی:(عەشق لە مەغریبێك دەچێت
  ! كه‌ هەموو شت ئاوێزانی فەنا بوونە
مەغریبێكە...نە سیفەتی ڕۆژنیە و نەشەو بوونە
شتێكە زیاتر لە زەمانی ئەم دووە
عەشق لە سەرووی عەقڵەوەش تێپەڕبووە
عەشق خووە
عەشق تیری نێو كەوانی بەبا چوونە
عەشق ووتەی سەر زارێكە...ڕووتە وەك ووشەی بێبەری
عەشق ئێستا دارجناری باڵا بەرزە
(!ڕەگی لە ناو زەلكاوی گوناه دەرچووە
،پێم دەووتی:(پاییز بۆنێكی تایبەتی خۆشی یەهە
!بۆنی باخەڵی كچێكی شۆخ وشەنگە !...لە تۆ دەچێت
!لە ڕەنگیشا..هەفتەی یەكەم گەنم ڕەنگە ،...لەتۆ دەچێت
!...لەدەنگیشا ..ساتێ هەڵچوون..، ساتێ هێمن و بێ دەنگه‌
!لــــــــــــــە تــــــۆ دەچێت             
،لە هەستیشا...پاییز یەك دەم ...بۆ مردن زوو
!...بۆ عەشق گەلێك درەنگە
 !له‌ تۆ ده‌چێت                         
 !...لە توڕەبوون..وەكو تۆیە....شەڕی ئاشتیترین جەنگە
!(پێم دەووتی:(پاییز میهرە
 !لە قوربانی ، هەڵوەرینی بێ دوایی یە...لە من دەچێت
...لە پەرت نوونی ، كۆبوونەوەی ماناكانە
،!پاییز هەستە...لە ڕێژەبوون ، ڕەهایی یە
 ...!لــــــــــــە من دەچێت
!هەر شتێك لە پاییز وترا...فانی نیە
 ...هەر شتێك لە پاییز بكرێت
بارسەنگکەی خێرو شەڕو
 !ناشیرینی و جوانی نیە
..هەر جۆن قەلەم لەسەر شاعیرو منداڵ دا حاكم نیە
...پاییزیش وا
تۆ ووتنت...مناڵانەو شاعیرانە.....دەكردە بەرگی زمانت
دەنگت چپەی فریشتە بوو
 !پاكی كافوور هەڵدەقوڵا لە پێكهاتەی قوڕی گیانت
دە ئاوڕێك بدە دواوە
بزانە جۆن كودەتا بە كات كراوە
بزانە كێ...كاتژمێرە لەكَەڵ كۆچت
هەر جەند ڕۆژگار بەسەر بچێت
پێچەوانە كات دەژمێرێ و
 !لەگەڵ خەمی دووری تۆ میقات كراوە
دەمووت بێ من...كەسێ هەیە لە شەوانی بەستەڵەكا
گەرمی ببەخشێ بە لەشت ، تەزووی شیرینت بداتێ
!(هەموو جارێ گلەی من دوو حەرف بوو...دەمووت هەر(تۆ
تۆ خەم وبەختەوەریمی
تۆ خۆشی و دەردە سەریمی
...ئەگەر پاییز لە سایەت بەمن وێرابێ
لە هەر شوێن ولە هەر كاتێ
ئەوە بەهاری ئەو كاتەی لەكَەڵت بووم منی ژیان
وەك شەو عاشق بە بێ دەنگیم....تۆم لەگەڵە هەموو كاتێ
زۆرجار لە خۆشم وون دەبم..كەس پەی بەبوونی من ناكات
هیچ جاوێك نامخوێنێته‌وه‌..ته‌نیا چاوی تۆ ده‌مگاتێ
من لە هەور هەمە هەردەم
بۆیە ئەگەر بارانت دی
بزانە شتێكی منە
..لە كەناری هەر ڕوبارێ
رێبوارێكی ماندووت بینی تەماشای ئەنگۆرەی دەكرد
ئەوە منم....یانیش هەر نا سەرابی ئاسەوارمە
!.....وێڵی دوای شتێكی وونە
خۆشەویستی وای كردبوو ، من لە چنینت نەبمەوە
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ...بیستانی ئەلف وبێ ی من بووی
سێوی ووشەو ترێ ی ئیحام لەبەری تۆ دەڕنیەوە
تا.هەور بام
تۆ باران بووی
من باریبام تۆ كێڵگە بووی
من كات بامە..تۆ جێگە بووی
!...من ڕێبوارو تۆ ڕێگە بووی
یەكەم جار بوو كەتۆم بینی ئێوارەیێكی پاییز بوو
هەولێر تازە ئۆ باری خۆی....لە بەرگی بەری داتەكاند
هەر زوو نهێنی دڵی خۆت..بە هات و جوونێك بۆم دركاند
:زوو بێم ووتی
ئەی كچۆلەی ماچ و شعر..عیشق مەرگە}
 {!وتت:ئاخر خۆشم دەوێی بۆ عیشقت دەبمە پێشمەرگه‌
كە دەتووت(یەك)، یەك بەنیا هەر خۆی نەبوو
سێبەرەكەی....گەلە كۆمەی هه‌ستی تیا بوو
كە دەتووت(دوو)....هەر من وتۆ ،سارد و گەرم
، ڕەش و سپی ، بەرزو نزمی......تەڕو ووشكی
، له‌ دوو تۆی ی كۆ نه‌ده‌بووه‌وه‌
.بەقەد بەرینی دوو ئاسمان....هەستی خۆشەویستی تیا بوو
، كه‌ دەتووت(تۆ)...هەر من نەبووم
هەموو شتێ لەگەڵ من بوو
ئەو زمانەی پاییزان بێی دەهاتیە گۆ
...زمانێك بوو...حەرفەكانی شتی تر بوو
!.....ئاوازی مەبەستی جیا بوو
بە پاییزان....ئێوارانی كە ووردە باران دەباری
یان ته‌نیایی ، یان هاودەمی تۆم بێ خۆش بوو
ئاوازی وەرینی گەڵای درەختەكانی سەر ڕێگاو
ڕەوتی پێی تۆم لەلا جوان بوو
، قەدەر وابوو هەموو ئێواران جێم بێڵی
منیش هەگبەی سەفەری بووم ، لەگەڵ ڕەشەبا وون دەبووم
تۆ دەڕۆیی و ترسی وەرینت بە سەر من دەباراند
پاییز وەك من وەرینی خۆشی بێخۆش بوو
ئەو بووكێكی دانیشتووی لێو كەناری ئازارەكان بوو
.......تۆ دەڕۆیی و ئەو مەلۆتكەی  سوتانی منی لە كۆش بوو