لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا فایلی جۆری " PDF " بەشێکە لە پێکهاتەی فایلەکانی ناو کۆمپیوتەر یاخود موبایلەکانمان، چونکە زۆربەی سەرچاوە زانستی و فێرکاری و ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبەکان بەشێوەی فایلی " PDF " بڵاوکراوەکانیان بڵاو دەکەنەوە لە پەیجەکانی وێب دا. بەکورتی توڵ و پرۆگرامەکانی تایبەت بە فایلی جۆری پی دی ئێف بونەتە پێویستیەکی تەواو بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان بەگشتی
بۆ ئەم مەبەستەش لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکمان بۆ هەڵبژاردوون بە ناوی " hipdf" کە لەڕێگەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت فایلەکانی " PDF " بگۆڕیت بۆ زۆربەی جۆرەکانی تری فایل، وە بە پێچەوانەشەوە دەتوانیت زۆربەی فایلەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕیت بۆ جۆری " PDF " بەبێ ئەوەی پێوسیتت بە داونلۆدکرن و دابەزاندنی هیچ پرۆگرامێکی تایبەت بکات بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت. بۆ بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە.
مافی بابەتەکان پارێزراوە بۆ کارزان سهردار
خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " کارزان سهردار " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی